13 februar, 2012

تاقانە گوڵم



تاقانە گوڵم
خۆشەویستم ئازیزەکەم چاوەرێمە کە بت بینم
تۆیی ئارامی بۆ دڵی من خۆشەویستی هەموو ژینم
ئەی ئەو کەسەی کە هەموو کات لە ناو خەیاڵی منایی
ئەی ئازیزی هەموو ژینم کە بەردەوام لە
بیرمایی
تا کوو من هەم لە ژیانم دلنیا بە بۆ تۆ ماوم
تەنیا تۆیی ئەوینی دڵم ئەی رۆناکی هەر دوو
چاوم
بەردوام من لە ژیانم تەنیا بیری ئەتۆ دەکەم
تۆ باش ئەمە خۆ دەزانی کە تۆیی تاقانە
گوڵەکەم
هەموو شەوێ بە یادی تۆ چاوەکانم دەچنە خەو
لە بێداریش لە یادمی هەر هەموو کات بە رۆژ و
شەو
تا کوو رۆح لە جەستەما بێ دڵم لە گەڵ دڵت
دایە
دڵنیا بە جێت ناهێڵم با پێم نەڵێ بێوەفایە

13 oktober, 2011

ئەم رۆژانە زۆر بیرت ئەکەم


ئەم رۆژانە زۆر بیرت ئەکەم
کاتێک رۆیشتم و جێم هێشتی
ئەوینەکەم
تۆ لە بیرتە
بە چرپەوە من پێم وتی
ئازیزەکەم غەمبار مەبە
دڵنیا بە دێمەوە لات
کۆتایی دێ ئەم غوربەتە و
ژیانی من لە دووروڵات
بۆ یە گیانە  ئەم رۆژانە
زۆر بیرت ئەکەم
چونکە ئازیز بەڵێنم دا هەتا مردن

هەرگیز ئەتو لە یاد نەکەم
دڵنیا بە بەم زوانە من دێمەوە
چاورێ بە نازدارەکەم
لە باوەشی گەرمی خۆت دا دەمبینیەوە

04 august, 2011

ئەو تراژید یایەی کە بە مردنی دایکم کۆتایی هات


ئەو تراژیدیایەی کەبە مردنی دایکم کۆتایی پێ هات

ئەو ئیوارەی کە بە یەکجاری ماڵ ئاواییم لە دایکم کرد. دایکم لە حەوشەکە بە دەستە ماندووە کانی خەریکی جل شوشتن بوو، کە پێم وت دایە خودا حافیز، نەم زانی کە ئەم خواحافیزی کردنە یەکجاری یە و دوایین ماڵ ئاوایی منە لە گەل دایکم و نەم زانی کە ئەمە دوایین دیداری من و دایکمە.

لە حەوشەکە هاتمە دەر و لە گەل دوو لە هاورێ کانم رێگەیی پێشمەرگایە تیمان گرتە بەر هەر چەند تەمەنم زۆر منداڵ بوو، بەڵام توانیم لە گەل ژیانی سەخت و دژواری شورش و پێشمەرگایەتی دا خۆم بگونجێنم . ساڵ هات و چوو چاوەکانی من هەر چاوەروانی هاتنی دایکم بوو، زۆر جار هەواڵم بۆ دایکم دەنارد کە بێت و سەردانم بکات بەڵام بە داخەوە هەرگیز ئەو بروای بەوە نەمابوو کە من لە ژیان دا مابم چونکە هەر دوایی رویشتنی من پێیان گوتبوو کە من کوژراوم و نەماوم، بەڵام هەرگیز دڵی بروایی نەدا بوو کە ئەم هەواڵە راست بێت بویە وەک دەیان گوت هەموو کات لە بەر دەرگەکە چاوەروانی گەرانەوەیی من بوو.

ساڵانێکی زۆر تێ پەری و نە ئەو هات بۆ لام و نە منیش توانیم بگەرێمەوە بۆ زێدی خوم تا بە دیداری ئازیز ترین کەسم شاد ببمەوە کە دایکم بوو

رۆژێک لە رۆژان لە کاتێک دا دایکی پێشمەرگەیەک هات بوو بۆ سەردانی رۆڵەکەی. من چووم بۆ لای و هەواڵی دایکم لێ پرسی . وتی بە داخەوە حاڵی زۆر باش نی یە و چاوەکانی بە هۆیی گریانی زۆرەوە لە کزی داوە و توانایی جەستەیی زۆر کز بووە، هەر چەند تەمەنی دایکم تەنیا لە نێوان ٣٠ تا ٤٠ ساڵێک دابوو بەڵام وا دیار بوو کە دووری من کارێکی زۆر خراپی کردبووە سەر ژیان و سەلامەتی ئەو، زۆری لێ پارامەوە کە بچێ و دایکم لە گەل خۆیی بێنێ بۆیەدایکی پێشمەرگەکە بەڵێنی پێ دام کە تەنیا لە ماوەیی یەک حەوتوو دا دایکم لە گەل خۆیی بێنێ و کۆتایی بێنێ بەم چاوەروانی یە تاڵەی نێوانی من و دایکم ، بویە وتی کە رۆژی شەممەی داهاتوو چاوەروانی هاتنی دایکت بە . زۆر دڵم خۆش بوو کە دوایی ئەم هەموو ساڵ چاوەروانی یە جاریکی تر دایکم ببینم . بە بێ ئوقرە چاوەروانی کوتایی هاتنی ئەو حەوتووەم دەکرد کە دایکی پێشمەرگەکە رۆیشتەوە دیسان زۆر تکام لێ کرد کە کە حەتمەن دایکم بێنێ و چەندوێنە و نامەیەکی خۆشم پێ دا کە بیدات بە دایکم .

ئەو رۆیشت و منیش لە چاوەروانی شەممەدا بووم . ئەم چاوەروانی یەی کە سالانێک بوو ئازاری دابووم و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆتایی پێ بێت.

رۆژم دەژمارد و رۆژ و کاتەکان زۆر بە سەختی تێ پەر دەبوون و دڵم زیاتر ئۆقرەیی لێ برا بوو وچاوەکانم هەر بە ئینتزاری دیداری خۆشەویست ترین کەسم دایکمەوە بوو، رۆژی شەممە بوو، کات عەسر و منیش چووم بۆ ماڵی کاک عەلی هاوریم چایەکم خواردەوەو و ماڵ ئاواییم کرد کاک عەلی زۆری هەوڵ دا کە شەو لایان بمێنمەوە منیش بە بەهانەی ئەوەی کە ئەم شەو لە نەخۆشخانە نۆبە کارمە هەستام و ماڵ ئاواییم کردو بەرەو نەخۆشخانە گەرامەوە لە ریگا دا توشی کاک جەمال بووم کە بە ماشینەکەی نەخۆشخانە بەرەو رووم دەهات کاک فەرهادیشی لە گەل بوو، ماشینەکەی راگرت و وتیان سوار بە، وتم من دەگەرێمەوە بۆ نەخۆشخانە چونکە ئەم شەو نوبە کارمە ، بەڵام کاک جەماڵ وتی ئەم شەووا قەرارە کە هەموومان لە دەوری یەکتر لە مالی کاک عەلی کۆ ببینەوە ،وتم بۆ مەگەر چ باسە، وتیان هەر بۆ خۆشی یە شتێکی وا نی یە،چ سەیرە دڵم خۆرپەیەکی پێدا هات و ئازارێک کەوتە ناودڵمەوە ، دڵم کەوتە دڵە کوتەو هەناسەکانم توند بوون ، ویستم بە قسەیان نەکەم بە ڵام بە زۆر سواری ماشینەکەیان کردم و بەرەو ماڵی کاک عەلی کەوتە ریگا ، دیار بوو ئەم دیدارە پێشتر بەرنامەی بۆ دانرابوو تەنیا من بووم کە ئاگاداری نەبووم. بویە کاک عەلی بەرەو رووم هات و وتی نەم وت مەرۆرەوە و لێرە بە، بە قسەت نەکردم .

لە دەورەی سفرە کوبونەوە خوانی ئێوارە بوو، من دڵم هیچی نە دەبرد و هەر چیم دەکرد نازانم بۆ گەروم ویک هات بوو هەر برسیم نەبوو و دڵە خورپەکەم زۆر زیاتر بوو بوو و ئازاری دڵم زیاتر وزیاتر دەبوو، ترسێک لە ناو هەستم دا کۆ ببوەوە و من لە چاوەروانی هاتنی دایکم و نازانم بۆ وا هەست بە ئازار دەکەم بە جیگەی خۆشی، کە لێدانی دەرگا هەمومانی راچەلەکاند . فەرموون ، دەرگا کرایەوە ماڵی کاک سەید عەلی بە خاو خێزانەوە هاتن دانیشتن ، هەر تۆزێک بە دوایی ئەوان دا دیسان لێدانی دەرگا و ئەم جارە ماڵی ماموستا ئەحمەد بوون، ئیستا ماڵی کاک جەماڵ بە خاو خێزانەوە و ماڵی کاک عەلی و کاک سەید عەلی و ماموستا ئەحمەدو ماڵی کاک تاهیر ماڵەکە پر بوو بوو، بەڵام سەرەرایی ئەو هەموو خەلکە کە لە ژوورەکەدا بوون بەڵام بێدەنگی یەکی سامناک ناو ژوورەکەی تەنی بوو، نازانم بۆ هەر ناوە ناوە هەمویان سەیری منیان دەکرد و منیش زیاتر ئۆقرەم لێ دەبرا داخوا ئەم کۆ بونەوە هۆیەکەی چی یەو ئەم بێ دەنگی یە لە بەر چی بێت

لە ناو ئەو خەیالانەدا بووم کە کاک سەید عەلی دەستی خستە سەر شانم و گوتی کوری خۆم ، ئێمە لێرە کوبوینەتەوە تا هەواڵێکت پێ بڵێن ، بۆیە تۆ کە کوری شورشی و زۆر رۆژی تاڵ و ناخۆشت لە ژیانی پێشمەرگایەتی دا دیوە دەبێ زۆر بە توانا بیت و بەرگەی ئەم خەمەش بگری کە تەنیا خەمی تۆ نی یەو خەمی هەموومانە، دلە کوتە و ئازارەکەم هەر روو لە زیاد بوون بوو کە چاوەکانم بە سەر چاوی هەموو میوانەکان دا گیرا هەر هەمویان تەنیا سەیری منیان دەکرد و منیش چاوەروانی هەواڵێک، کە کاک سەید عەلی وتی بە داخەوە دایکت مردووە و دەبێ بەرگەی ئەم خەمە گەورە بگری، نازانم لەو کاتە دا چی رویی دا هەموو ژورەکە لە بەر چاوم تاریک بوو کەسم نە دەدی و نەم دەتوانی باوەر بکەم ، چونکە من ئەم شەو چاوەروانی هاتنی دایکم دەکرد و بەڵام هەواڵی مردنی بە من دەگات ، ئەمە هەر زۆر سەخت بوو، بۆیە پر بە گەرووم وتم ،نا، نا ، دایکی من نامرێ ، دایکی من دەبێ ئەم شەو لێرە بێت،

دەگریام و هاوارم دەکرد کەس نەیی دەتوانی هێورم بکاتەوە ، بروام نەدەکرد، هەمویان دەگریان و بەردەوام هەولی ئارام کردنەوەی منیان دەدا، ئاخر ئەمە تاڵترین کاتی ژیانی من بوو لە هەموو تەمەنی من دا کە ئەو هەموو زەمەنە زۆرە تەنیا بە ئاواتی ئەوەوە دەژیام کە جاریکی تر دایکم ببینمەوە،

ماوەیەکی پێ چوو کە هەموو میوانەکان بێ دەنگ و مات تەنیا چاویان لە یەکتر دەکرد کە لە دەرگا درا، درگا کرایەوە و دایکی ئەو پێشمەرگەیە بوو کە قەرا بوو دایکم لە گەل خۆیی بێنێ هاتە ژورەوە دوایی سڵاو کردن باوەشی بە من دا کرد و وتی بە داخەوە، نەم توانی دایکت بێنم ، دامە گریان و هاوارم کردئاخر بۆ بۆ نەت توانی کوا دایکم ئازار و گریان هەموو لەشمی دا گر تبوو، کە وتی بڵێم چی ، کە گەرامەوە هەر یەکسەر چوومە ماڵی ئێوە و دایکت و یەکێک لە خۆشەکەکانت لە حەوشەکەدا دانیشتبوون ، دوایی هەواڵ پرسین من هەواڵی تۆم پێ دان و ئەوان بروایان نەکرد و منیش نامەو وێنەکانم پێ دان و زۆر قسەم کرد تا بروایان کرد کە تۆ زیندوویی و ماوی و بەڵینەکەی خۆم بە دایکت گوت کە خۆیی ئامادە بکات رۆژی شەممە بیهینم بۆ لای تۆ و دایکیشت دلی زۆر خۆش بوو،هەر دەگریا و وێنەکەی تۆیی نابوو بەسینگی یەوە .و هار دەی گوت بروا ناکەم تۆ بڵێ راست بێ و کوری من زیندووبێ، منیش هەوڵم دەدا کە زۆر هێور بێت بۆیە بەڵێنی داکە هەر لە ئیستاوە ئامادەیە و هەر کات من بڵێم ئەو بێت، دوایی تۆزیک دانیشتن من هەستام و ماڵ ئاواییم کردو لە حەوشەکە هاتمە دەر تەنیا چەند هەنگاو لە ماڵەکەی ئێوە دوور نەکەوتبوومەوە کە قیژەیەک هات و یەکسەر دڵم راچڵەکا و گەرامەوە بەرەو ماڵی ئێوە، بە داخەوە دایکتم بینی کە وێنەکەی تۆیی هەر لە ناو دەستی دا بوو، کەوتبووە سەر زەوی هەناسەیی نەدەدا و دڵی وەستا بوو و لە ناو حەوشەکەدا خۆشەکەکەشت هەر دەگریا و دەی قیژاند، چەند کەسی دراوسێش هاتن و بە هەموان خستمانە ماشینەکەوە و گەیاندمانە نەخۆشخانە بەڵام بە داخەوە کار لە کار ترازوو بوو بۆیە هەر دەست بێ جێ گیانی لە دەست دابوو،دوکتورەکان وتیان کە سەکتەی دڵی گرتووە و یەکسەر گیانی سپاردووە. بۆیە بم بوورە کە نەم توانی دایکت بێنم تەنیا هەواڵی مردنیم بۆ هێنایی دیسان بم بوورە،

لەو رۆژەوە ئەم ئازارە سەختە بووە دەردێکی گران رژایە ناو جەستەمەوە کە هەموو تەمەنم دەبێ هەر پێ یەوە بناڵێنم

فر مێسکێک بۆ دایکم
بوو به هه را، هه واڵ گه را
له شاره وه، به ره و وڵا تێکی غه ریب و گه یشته گوێم
ئه مجاره یان ئه م هه واڵه ده م گرێنێ
خه م و خه فه ت بوه ته لا نکه و پر به دڵی رام ده ژێنێ
نه ما نی دایکم ئه م جاره ، گه ڵای دره ختی عومرم ده وه رێنێ
نا ... نا... دایه، دایه گیان، دایکی شیرینم
ئه م جاره مه مره، ئه م جاره مه مره
ئه م جاره داوه ڵی شوومی مه رگ ، له باوه شی خۆ تی مه گره
با من له م وڵاته دووره وه، له بێ که سی و ته نیا یی یه وه
له وه زیاتر ، بێ که س تر نه بم، بێ که س تر نه بم
ئه ی دایه گیان، به فرمێسکی چاوه کانت، به خاکی ژێر پێ یه کانت
به دڵی پر برک و ژانت، به چاوی پر چاوه روانیت ، سوێند ده خۆم
له و ئێواره ی، به جێم هێشتی ، ئێواره دره نگێکی مات و ڵێڵ بوو
دوێنێ نه بوو، ئه مرۆش نه بوو، زۆر له مێژه ، ماوه یه کی دوورودرێژه
له و ماوه دا
هه موو رۆژێ، هه موو شه وێ، به ر له نوستن، به ر له خه وێ
فرمێسکی چاوه کانم بۆ رشتووی
وه بیرت دێ ئه ی دایه گیان
ئه و شه وانه ی له باوه شی گه رمته وه، زۆر به هه ست و سۆزه وه
به خۆ شه ویستی پیرۆزه وه، به ده نگێکی نه وی و نه رم
به لایه لایه له سه ر سه رم به پیل خه وت ده بردمه وه
له گزینگی به ر به یان ، هه تا شه وی تاری وچان
چاو له ده رگا وچاوه روان ده مایه وه
هه تا ئه و کات من بێمه وه و چا وه روانیت دوور خه مه وه
به ڵام سه د داخ، به چاوی چاوه روانی یه وه، چاو له ده ر گا گیانی سپارت
ئاوا ته دێرینه که ی هیچ کا مێکما ن وه دی نه هات
له و ماوه دا من دڵنیام، نه من توانیم بگه رێمه وه و نه تۆش توانیت بێ یه لام
ئه دی ئێستا ... ئه ی دایه گیان
گه ر هاتمه وه بۆ شاره که م
که تۆ نه بی، ئاخۆ کێ باوه شی دایکانه ی تۆم بۆ بکاته وه
ئه ی دایه گیان
گه ر چی دورم به ناچاری گه ر چی له و دیوی سنورم
له هه موو کات و ساتی ژین به رده وام و به رده وام
هه ر تۆ ی له ناو مێشک و بیرم
دایه گیان ئه ی دایکی ئازیز
ئه ی هاوده می وه رزی پاییز
من هه ر ئه و کورپه ساوایه م
که رۆژانی منا ڵی و په پوله ییم، له باوه شی پر له خۆشه ویستی تۆدا
به سه ر بردو به جێم هێشتی، نه م ده زانی، نا ێمه وه
نه م ده زانی، دیدار ئاخر ده بم و هه رگیز هه رگیز، نات بینمه وه
ئای چه ند دژواره ژیانی دوای تۆ
سۆێند به با ڵای خۆشه ویستیت، به ئه وینی پاک و بێگه ردت
که س ناتوانێ جێگه ی پر له عیشق و خۆ شه ویستی تۆم بۆ پر بکاته وه
ئه ی دایه گیان دایکی مردووم
دایکی به ئازاری چاوه روانی یه وه کۆ چ کردووم
رۆژێ، منیش مێشی روو حم سه ری تاسه ی هه ر به و زامه ده نێته وە

سمکۆ بێ کەس. نۆروێژ ٢٠١١

13 juli, 2011

قاسملوو کوتری ئاشتی


قاسملوو کوتری ئاشتی

ئەی سەرکردەیی گەلی کوردم

ئەی شەهیدی هەمیشە زیندوو

ئەی قاسملوو کوتری ئاشتی

ئەی ماموستای دیموکراسی

ئەی رێبەری زۆر لێهاتوو

ساڵانێکە لە ناومان نیت بەڵام دڵمان هەر لە لاتە
هەر چی خەڵکی کورد هەیە

ماتەم بارە و چاوی هەر وا لە رێگاتە

شەهید بوونی تۆ سەرکردە

لە ویەنا گەیشتە لوتکەی بەرزی قەندیل

دڵی هەموانی داچڵە کاند

لەهەموو لا

لە و رۆژەوە هەتا ئەمرۆش
هـهمـووجــارێــک

هەموو رۆژێک ، هەموو ساڵێک

دێتەوە بیر

ئەی قاسملوو
بـوویتە شآخی خۆ راگری بیرو بروا
بــوویتــهدهریـا

بویتە رۆناکی رێگامان

بۆ سەرکەوتن لە رێگەدا

تۆچیایی بەرزی خۆراگری

تۆ سەرکردە و تۆ رابەری

تۆ پێشەنگی کاروانمانی

تۆ چرای رێی خەباتمانی

تۆ ماموستای زانامانی

تۆ سوار چاک و دانامانی

تۆ ئەستێرەی درەوشاوەی

تۆ روناکی رێگامانی

تۆ مێژوی سەرەوەریمانی

تۆ کوتری ئاشتیمانی

تۆ پێشمەرگە ی رێی خەباتی

تۆ باشترین دیپلوماتی

تۆ هەستمانی و مەبەستمانی

تۆ هەتاوی پرشینداری

تۆی ماموستای ژیر و زانا

تۆ ی سەرکردەی زۆر بە توانا

فیرت کردین خۆ راگر بین

بۆ ئازادی پێ داگر بین

فیرت کردین بۆ سەرکەوتن

هەدا نەدەین هەتا مردن

تۆ نامری ئەی قاسملوو

لە گەڵمانی لە دڵمانی

دڵنیا بە

رۆژێک دادێ

کورد ئازاد بێ

دوور لە دوژمن خاوەن ئاڵاو

سەرەوەیەکانی ئەتوو بێ

رۆژێــک دادێ

کورد رزگار بێ و

خاوەن
کوردستانێکی سەربە خۆ بێ

سمکۆ بێکەس نۆروێژ ٢٠١١